۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەک دەسبەسەر کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی سلێن سەربە ناوچەی سەوڵاوا دەسبەسەر کرا

بەپێی هەواڵێ چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی سلێن سەربە شاری سەوڵاوا بەناوی سەلمان ئەدوایی کوڕی محەممەد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

پێنج ڕۆژ پێشتر هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان بردبوو سەر ئەو ئاواییە و دوو کەس بەناوەکانی ئەکرەو و سیامەک ئەدواییان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نەزانراو گواستبۆوە.

سەرچاوەیەک باس لەوەدەکا کە، هێزە ئیتلاعاتییەکان کەسێکی هاوناوی “سەلمان ئەدوایی”یان بە هەڵە قۆڵبەستکربوو و دوای ئازاد کردنی ئەو هاونیشتمانییە، کەسی مەبەستداری خۆیان کە ئەویش هەر ناوی سەلمان ئەدواییە دەسبەسەر کردووتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *