ڕاگەیاندنی هاوبەشی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەمەبەر ئەو ڕەشبگیرییەی ئەم دواییانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان:
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان
کۆڕ و کۆمەڵەی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ
لەماوەی ڕۆژانی “هەینی هەتا چوارشەممە”(٨ی ژانوییە هەتا ١٣ی ژانوییەی ٢٠٢١- ١٩ی بەفرانبار هەتا ٢٤ی بەفرانباری ١٣٩٩) بە پێی زانیاری و لێکۆڵینەوەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی سیاسی(وەزارەتی ئیتلاعات) بەهۆکاری ناڕوون لانیکەم ٢٨ کەس لە هاونیشتمانیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دەسبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواستۆتەوە.
بەسەرنج دان بەو هەواڵانەی بۆ ئێمە هاتووە و دوای بەدواداچوونی ورد بۆمان دەرکەوتووە کە، لەبەشی هەرەزۆری دەستبەسەرکردنەکان دا، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە شێوازێکی پڕتوندوتیژی و بێ ڕێزی و سووکایەتی هەروەها بەبێ نیشان دانی ڕێپێدانی قەزایی ئەو هاونیشتمانیانەو بەشێکی زۆر لە کەرەسەی کەسیان(موبایل، لەبتاب، کتێب و…دەست بەسەرداگرتووە)و قۆڵبەست کردوون.
لەو ٢٨ کەس دەسبەسەرکراوە ٣ کەسیان ژنن و هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەست نییە تەنانەت لە هەرچەشنە مافێکی شارۆمەندی و حقوقی بێبەش کراون.
ئێمە وەک ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەوجۆرە هەڵسووکەوت و بەکۆمەڵ دەستبەسەرکردنە بە کردەوەیەکی مەترسیدار بۆسەر تەناهی و ئاساییشی خەڵک دەزانین و لە ڕەوشی ئەو هاونیشتمانیانە نیگەرانین. هەربۆیە داوا لە هەموو حیزب و لایەنە سیاسیی و کۆڕ و دامەزراوەی مافی مرۆڤی دەکەین زیاتر بایەخ و گرنگی بەم پێشێلکارییە ئاشکرایە بدەن و بە نیشان دانی هەڵوێست و گوشار بۆسەر ڕێژیم هەوڵ بدرێ مافی بنەڕەتی و ئینسانی ئەو خەڵکە بپارێزرێ.
ئێمە لەهەر ئەگەرێکی مەترسیدار بۆسەر گیانی ئەو گیراوانە حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەرپرسیار دەزانین.
ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز) ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێنج شەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٣٩٩ (١٤ی ژانوییەی ٢٠٢١)
ئاماری سەرجەم ئەو دەسبەسەرکراوانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو کەلەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کراون بە جیاکاری شارەکان بۆ ڕای گشتی:
مهاباد:١-دەریا تاڵەبانی ٢-فەرزاد سامانی ٣- شەپۆل خزری ٤- سۆران حوسێن زادە ٥- سالار ڕەهوی ٦ئیمان عەبدی ٧-ئەفشین مام ئەحمەدی ٨- سیروان نووری ٩-حوسێن عەبدی
مەریوان: ١- زانیار موعتەمیدی ٢- کاروان مینویی ٣- دانا سەمەدی ٤-سیروان کەریم زادە ٥-جەبار پیروتی ٦-عادڵ پەروازە ٧- سوهەیب بادرووج
سەوڵاوا(سنە):١-سەڵمان ئەدوایی ٢- سیامەک ئەدوایی ٣-ئەکرەم ئەدوایی
ڕەبەت:١-بەهمەن یوسف زادە ٢-فەریدوون موساپوور ٣-فەرهاد مووساپوور
نەغەدە:١-عەبدووڵا حاجی ئەحمەدی ٢-پەیمان حاجی ئەحمەدی ٣-گەلاوێژ عەبدووڵلاهی
بۆکان:١-حوسێن گەردشی ٢-عەزیمە ناسری سنە:١. ئارام یوسفی
ئاماری ئەو کەسانەی دوای بانگ کران و لێپرسینەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات ئازاد کراون: ١-ئارام مرادیان(سنە) ٢-کامیل نووری(سنە) ٣-ئەمیر ڕەزایی(مەریوان) ٤-کارۆ عەلیداد(مەریوان)