۶ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خۆکووژی گەنجێک لە ڕوانسەر و کوژرانی لاوێکی خەڵکی سەقز

چاونیوز: لاوێکی خەڵکی ڕوانسەر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و هاونیشتمانییەکی خەلکی سەقز لەئاکام شەڕوکێشەیەکدا لەلایەن هاوڕێیەکانییەوە کوژرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٣٩٩، لاوێکی خەڵکی ئاوایی شوانکارە سەر بە شاری ڕوانسەر بەناوی پەیمان بەهلوولی ٢٥ ساڵە بەهۆی کێشەی خێزانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە کە، پەیمان خێزاندارە بووە و بەڕێگای خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانبار، لاوێکی خەڵکی سەقز بەناوی ئەرسەلان کاچکوولی کاتێک وێڕای سێ هاوڕێی خۆی دەچنە دەرەوەی شار، لەوێ تووشی دەمەتەقە و شەڕ دەبن کە لە ئاکام دا ئەرسەلان چەندین چەقۆی بەردەکەوێ و گیانی خۆی لەدەست دەدا.
سەرچاوەیەک لە سەقز بە چاونیوزی ڕاگەیاند، هەتا ئێستا دوو هاوڕێی ئەرسەلان گیراون بەڵام کەسی سێهەم کە چەقۆیەکانی وەشاندووە ڕای کردووە و هەتا ئێستا دەسبەسەر نەکراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *