۷ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بە قۆڵبەستکردنی هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە، ژمارەی دەسبەسەرکراوەکانی کوردستان گەیشتە ٢٥ کەس

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە بە ناوی ئارام یوسفی ٣٠ ساڵە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا.

ئەو هاونیشتمانییە کاتێک بە ماشێنی خۆی لە ماڵ وەدەر کەوتووە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی هێزەکانی ئیتلاعات پێشیان پێگرتووە و قۆڵبەستیان کردووە.

هەتا ئێستا وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەکیان لەسەر هۆکاری گرتن و شوێنی ڕاگیرانی نەزانراوە.

جێگای ئاماژەیە کە، بە گرتنی ئارام یوسفی هەتا ئێستا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەوە ٢٥مین کەسە کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات لە شارەکانی مەریوان، مهاباد، سنە، ڕەبەت و بۆکان بەهۆکاری ناڕوون دەسبەسەر دەکرێن.

ئەوە لاکتێکدایە کە دوو هاونیشتمانی دیکە بەناوەکانی ئەمیر ڕەزایی خەڵکی سنە و کارۆ عەلیداد خەڵکی مەریوان و چالاکی ژینگەیی لە ڕۆژانی ٢١ و ٢٢٢ی بەفرانبار دوای بانگ کردنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە و وەرگرتنی بەڵێننامە. ئازاد کرابوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *