۸ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

پێنج هاونیشتمانی دیکە لە ناوچەکانی هەورامان، مەریوان و مهاباد دەسبەسەر کران

چاونیوز: لە درێژەی دەسبەسەرکردنەکان لە کوردستان پێنج هاونیشتمانی دیکە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی سێ شەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٣٩٩، دوو هاونیشتمانی بەناوەکانی سیامەک مەنسوورپوور و ئەکرەم محەممەدی خەڵکی ئاوایی سڵین سەربە هەوارامان(پاوە) لەلایەن هێزێکی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە شێوەیەکی پڕ لە توندوتیژی و لێدان و کوتان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نەزانراو بەڕێ کراون.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٣٩٩، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرش دەکەنە سەر ماڵی هاونیشتمانییەک و کەسێک بەناوی جەبار پیروزی خەڵکی ئاوایی سەردۆش سەربە مەریوان دەسبەسەر دەکەن.
هەروەها لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووش دا کەسێک بەناوی سەلمان ئەدوایی خەڵکی سەوڵاوا دەسبەسەر کراوە.

بە گرتنی ئەو دوو کەسە هەتا ئیستا ناوی شەش هاونیشتمانی مەریوانی ئاشکرا کراون کە نازانرێ بە چ هۆکارێک دەسبەسەر و لەکوێ ڕادەگیرێن.

لەلایەکی دیکەشەوە لە شاری مهاباد، چالاکێکی هونەری شانۆ بەناوی سۆران حوسێنزادە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی ڕوون دەسبەسەر دەکرێ.
بە تۆمار کردنی ناوی ئەو هاونیشتمانییە هەتا ئێستا شەش کەسیش لە شاری ماهاباد لەو چەند ڕۆژەدا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات قۆڵبەست کراون.

کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا گیراون گەیشتووتە ٢٢ کەس.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *