۷ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

‌هاونیشتمانییەکی دیکە لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

چاونیوز: لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاونیشتمانیان، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، لاوێکی دیکەی کورد بە ناوی “زانیار موعتەمیدی” دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

زانیار موعتەمدی وێڕای سێ چالاکی ژینگەپارێزی بەناوەکانی دانا سەمەدی، کاروان مینوویی و سیروان کەریمزادە ڕۆژی شەممە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر کراون.

بە ڕوون بوونەوەی ناوی ئەو هاونیشتمانییە هەتا ئێستا چاونیوز توانیوەتی ناوی ١٦ کەس لای خۆی تۆمار بکا کە لەو سێ ڕۆژەدا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گیراون.

هەتا ئێستا نازانرێ کە ئەو هاونیشتمانیایە بە چ تۆمەتێک گیراون و لە کوێ راگیراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *