۸ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو هاونیشتمانی دیکە لە شارەکانی مەریوان و مهاباد قۆڵبەست کران

چاونیوز: لە درێژەی گرتنی هاونیشتمانیانی کورد، دوو لاوی دیکە لە شارەکانی مەریوان و مهاباد دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی بەفرانباری ١٣٩٩، چالاکێکی ژینگەپارێزی بەناوی سیروان کەریمزادە خەڵکی شاری مەریوان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

چاونیوز پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، دوو چالاکی دیکەی ژینگەپارێزی بەناوەکانی دانا سەمەدی و کاروان مینووییش لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

لەلایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی شيممە ٢٠ی بەفرانبار هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مهاباد هێرشیان کردە سەر دووکانی هاونیشتمانییەک بەناوی ئیمان عەبدی و قۆڵبەستیان کرد.

بەو گرتنی ئەو دوو کەسە لە ڕۆژی هەینییەوە هەتا ئەمڕۆ یەکشەممە، لانیکەم ١٥ هاونیشتمانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون کە لەم نێوەدا دوو کەسیان بەناوەکانی عەزیمە ناسری و دەریا تاڵبانی ژنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *