۸ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئازادیی کاتی زیندانییەکی سیاسیی کورد بە دانانی بارمتە

چاونیوز: دەسبەسەرکراوێکی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتنگەیەکی ئیدارەی ئیتلاعات لە ورمێ ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی یەک شەممە ٢١ی بەفرانباری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی زێوە سەربە پیرانشار بە ناوی محەممەد مەحموودی هەتا کاتی دادگایی کردنی بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە گرتنگەیەکی ئیتلاعاتیی ورمێ ئازاد کرا.

ئەو هاونیشتمانییە کوردە دوای زیاتر لە ٧٠ ڕۆژ ڕاگرتن و لێپرسینەوە، تۆمەتی “هاوکاری دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی”یان خستۆتە پاڵ و لەو ماوەیەدا بەبێ هەبوونی مافی پارێزەر و چاوپێکەوتی بنەماڵەکەی دا بووە.

محەممەد مەحموودی ڕۆژی ١٢ی خەزەڵوەری ٩٩ لەلایەن هێزێکی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر و دوای چەند ڕۆژ ڕاگرتن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *