۸ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ڕەشبگیریی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێنج هاونیشتمانی دیکە دەسبەسەر کران

چاونیوز: لە درێژەی ڕەشبگیریی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێنج هاونیشتمانی دیکە لە شارەکانی مەریوان، بۆکان و ڕەبەت دەستەبەسەر کران.

بە پێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩، سێ هاونیشتمانی خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت بەناوەکانی بەهمەن یوسف زادە ٢٦ ساڵە خوێندکاری زانکۆی پەیامی نووری مهاباد، فەرهاد موساپوور ٢٨ ساڵە ماموستای زمانی ئینگلیسی و برایەکی بەناوی فەرەيدون موساپور تەمەن ٢٦ ساڵە بەبێ بەڵگەی قەزایی و هۆکاری نادیار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئێران دەستبەسەر کران.

سەرچاوەیەک بە چاونیوزی ڕاگەیاند کە، کەرەسەی شەخسی ئەو دوو برایە لە لایەن هێزە ئەمنیەتەکانی حکومەتی ئێران دەستی بەسەر داگیراوە و لە کاتی قۆڵبەستکردنیشیان بەوپەڕی بێ ڕێزی و لێدان و کوتان بۆ گرتنگەیەکی ئەمنییەتی ڕاگوازران.

لەلایەکی دیکەوە، هەر لە ڕۆژی شەممەدا هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان بەناوی کاروان مینوویی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.
چاونیوز پێشتر رایگەیاندبوو کە چالاکێکی ژینگەپارێزی ئەو شارە بەناوی دانا سەمەدی قۆڵبەست کراوە و هەتا ئێستا نەزانراوە بۆچی و لەکوێ راگیراوە.

هەروەها لە بۆکان، هاونیشتمانییەکی ژن بەناوی عەزیمە ناسری هاوسەری جەلال ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە هێرشیان دەکرێتە سەر ماڵیان و دوای بێ ڕێزی پێ کردنیان دەسبەسەر دەکرێ.

جێگای ئاماژەیە کە، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩، حەوت خوێندکاری کوردی زانکۆی خارەزمی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە خەوتنگەی ئەو زانستگەیە لە کەرەج بەناوەکانی فەرزاد سامانی، سوهەیب بادروج، شەپۆل خزری، دەریا تاڵبانی، سالار ڕەهوی، ئەفشین مام ئەحمەدی و سیروان نووری دەسبەسەر دەکرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *