۵ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

حەوت خوێندکاری کورد دەسبەسەر کران

چاونیوز: حەوت خوێندکاری کورد لە خەوتنگەی زانکۆی خارەزمی کەرەج لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران

بە پێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩، حەوت خوێندکاری کوردی زانکۆی خارەزمی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە خەوتنگەی ئەو زانستگەیە لە کەرەج دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

ناوی ئەو حەوت خوێندکارە بریتین لە، فەرزاد سامانی، سوهەیب بادروج، شەپۆل خزری، دەریا تاڵبانی، سالار ڕەهوی، ئەفشین مام ئەحمەدی و سیروان نووری. قۆڵبەست کردنی ئەو خوێندکارانە لە حاڵێکدایە کە، بەپێی یاسا چوونە ژوورەوەی هەرجۆرە هێزێکی نیزامی و ئیتلاعاتی بۆ زانکۆکان یاساغە.

لەو حەوت خوێندکارە شەش کەسیان خەڵکی مهابادن و سوهەیب بادروجیش خەڵکی مەریوان ڕاگەیەندراوە.

هەتا ئێستا دیار نییە ئەو خوێندکارانە بە چ تۆمەتێک گیراون و لە کوێ ڕادەگیرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *