چاونیوز: منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵە بە ناوی “کوورش نیروومەند”، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری “هێلیلان” سەر بە پاڕێزگای ئیلام، بەهۆی بەربوونەوە و نەبوونی ناوەندی دەرمانی بۆ چارەسەری پزیشکی، گیانی لەدەست دا.
“کوورش”، خەڵکی گوندی “گلدرە”ی شاری هێلیلان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندی دەرمانیی کرماشان، بە هۆی سەختی برینەکەی لە ڕێگادا گیانی لەدەست دا.
دکتۆرەکان نەگێهاندنی ئەو منداڵە لە کاتی خۆیدا بۆ نەخۆشخانە، بە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو منداڵە زانیووە.
“فارس” لە زاری مامی ئەو منداڵە بڵاوی کردەوە: “بەهۆی نەبوونی نەخۆشخانە و ناوەندی دەرمانی لە شاری “هێلیلان” و بە تایبەت گوندی “زەردەلان”، برازاکەم ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی کرماشان کرا و بە وتەی پزیشکەکان لە ئەگەری زووتر ڕەوانەکردنی “کورش” بۆ ناوەندی دەرمانی، شایەتی زیندوومانەوەی دەبووین”.