۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کێشەی پیسیی ئاوی شاری سنە نەخۆشیشی لێ دەکەوێتەوە

چاونیوز: پیسیی تەواوەتی ئاوی شاری سنە، هەبوونی دەرمانی کۆلۆری زیاد لە ڕادەی پێویست لە کۆگائاوەکانی ئەو شارەدا بۆتە هۆی هەڕەشەیەکی جیددی لەسەر تەندروستیی خەڵکی ئەو شارە.

بە پێی هەواڵی چاونیوز، ماوەیەکی دوورودرێژە کە پیسیی ئاوی خواردنەوەی شاری سنە بووەتە هۆی نیگەرانی و بێزاریی خەڵکی ئەو شارە و سەرەڕای داواکاریی زۆری خەڵک لە ناوەندەکانی پێوەندیدار بەو کێشەیە هیچ وڵامێکیان نەدراوەتەوە و کێشەکان هەر دێت گەورەتر و قووڵتر دەبنەوە و چارەسەریش ناکرێت.
جگە لە کێشەی پیسیی ئاو، زۆربوونی خڵتەی کۆلۆر لە ژێر کۆگائاوەکان و بوونی زیادتر لە ڕادەی ئەو دەرمانە لە ئاوی خواردنەوەی ئەو شارەدا کۆمەڵێک کێشەی تەندروستیی دروست کردووە و وەکوو تووشبوون بە شێرپەنجە، وەرینی قژ، نەخۆشیی پێستی و نەخۆشیگەلێکی دیکەیە.
هەرلەو پێوەندییەدا دوکتور “جەهانبەخش یووسفی” بەڕێوەبەری ناوەندی تەندروستیی پارێزگای سنە، لە نامەیەکدا داوای لە بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی شاری سنە کردووە کە بەدەم چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەوە بێت و کۆلۆری زیادی لە کانگائاوەکانی ئەو شارە بسڕێتەوە.
شایانی باسە کە، کێشەی پیسی، کەمبوون و نەبوونی ئاوی خواردنەوەی پاک لە شاری سنە ماوەیەکی زۆرە کە ئازاری خەڵک دەدات و خەڵکیش بەردەوام داوا لە کاربەدەستانی دەسەڵاتی ڕێژیم دەکەن کە ئەو کێشەیان بۆ چارەسەر بکەن، بەڵام تا ئیستا نەک هەر وڵامیان نەدراوەتەوە بەڵکوو هەر بۆشیان گرینگ نییە کە خەڵکی ئەو شارە لە چ دۆخێکدا ژیان بەسەر دەبەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *