۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەر کردنی دوو هاونیشتمانیی کورد

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ئەمڕۆ چوار شەممە ١٠ی بەفرانباری ١٣٩٩، ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی شارۆچکەی نەڵاس سەر بە شاری سەردەشت بە هۆکارێک کە بۆ ئێمە ناڕوونە هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاونیشتمانییەک بەناوی لوقمان یوسفی کوڕی “حاجی ئەحمەدی هەڵوێ” و دوای بێ حورمەتی کردن، لێدانی و دەست بەسەرداگرتنی موبایل و هەندێک شتی کەسیی ناوبراو قۆڵبەست دەکرێ و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئاگاهی دەگوازرێتەوە.

سەرچاوەیەک لەم ناوچەیە بە چاونیوزی راگەیاندووە کە، کاتێک بەوپەڕی بێ ڕێزی کردن لوقمان یوسفی دەسبەسەر دەکرێ و لەبەر چاوی خەڵک لێیدەدرێ، جیرانێکی ناوبراو بە ناوی کاوە فەریقی لەبەرامبەر ئەو هەمووە بێ ڕێزی کردنە هەڵوێست دەگرێ و بەرەنگاری هێزە ئیتلاعاتییەکان دەبێتەوە کە ئەویش بە شێوەیەیکی زۆر نەشیاو لێیدەدرێ و دەسبەسەر دەکرێ.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە نازانرێ کە لوقمان یوسفی بۆچی و لەسەر چی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی و دەسبەسەر کراوە.

وێنە: لوقمان یوسفی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *