۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

فەریدە وەیسی و سیروس عەبباسی جارێکی دیکە دەستبەسەر و بۆ دادگای سنە گوازرانەوە

چاونیوز: ئەمڕۆ سێ شەممە ٩ی بەفرانباری ١٣٩٩، فەریدە وەیسی و سیرووس عەبباسی دوو هاوژینی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری دێولان دوای فەرمانی گرتنیان لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە دەسبەسەر و بۆ دادگا گوازرانەوە.

سەرچاوەیەک ڕایگەیاندووە کە، دوای تەواو بوونی لێپرسینەوە قازی دادگا، ئەو دوو چالاکە مەدەنیە ئازاد کراون.

لقی یەکی دادگای سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی، دوای ئامادەنەبوونی ئەو دوو چالاکە مەدەنیە لە دادگا، بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکردبوون.

شایانی باسە، فەریدە وەیسی و هاوسەرەکەی سیروش عەبباسی دوای ئەوەی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوون، بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک ڕایانگەیاند کە ئەوان لە ئیتلاعات لە ژێر ئەشکەنجەدا دانپێدانانی زۆرەملیان پێکراوە. بۆیە ئەوان ئامادەی دانیشتنی دادگا نابن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *