۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود

چاونیوز: دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ناوچەی نەوسوود لە کاتی کاروانچێتی‌دا، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژمی ئێران بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٨ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی سنووری نەوسوود تەقەیان لە پۆلێک کاروانچی کرد و لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزە چەکدارانەدا کەسێک بە ناوی “ڕەزا” خەڵکی سەلاسی باوەجانی فیشەک بەر سینگ و لاقی کەوتووە و بە سەختی بریندار بوو و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کرا و هەر لەو پەیوەندییەدا و هەمان ڕۆژ کاروانچییەکی دیکە بە ناوی “عەبدولکەریم محەممەدی” بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان و بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار دەبێ
شایانی باسە کە سالانە بە سەدان کاروانچی لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشووی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار دەبن یان گیانیان لە دەست دەدەن.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە خەڵکی شارە سنووریەکانی ڕۆژهەڵات لە بەر بێکاری و بە ناچاری بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی ڕۆژانەیان ڕوو دەکەنە کاری پڕمەترسی کۆڵبەری.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *