۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئازادی بەندکراوێکی کورد بە دانانی بارمتە

چاونیوز: زیندانییەکی سیاسی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

بە پێی هەواڵی چاونیوز، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە بە ناوە سابیر سالحی دوای زیاتر لە سێ مانگ لێپرسینەوە و ڕاگرتن لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

سابیر سالحی دانیشووتی گەڕەکی حەسەناوای سنە لە سەرەتاکانی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە تۆمەتی “هاوکاری دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران” دەسبەسەر کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *