۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڵدەکوتنە سەر ئاوایی کولیچ

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی بەفرانباری ١٣٩٩، هێزێکی زۆری ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرش دەکەنە سەر ئاوایی کولیچ سەر بە شاری پیرانشار و هەڵدەکوتنەسەر ماڵی سێ هاونیشتمانی نیشتەجێی ئەو ئاواییە.

سەرچاوەیەک لە پیرانشار بە چاونیوزی ڕاگەیاند، هێزێکی چەند دە کەسی بە چەندین ماشێنەوە هێڕش دەکەنە سەر ئاوایی کولیچ و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی ماڵی سێ هاونیشتمانی ئامۆزا و برا بەناوەکانی کامیل ئەحمەد نژاد، قادر ئەحمەدنژاد و ئەبووبەکر ئەحمەدنژاد بە وردی دەپشکننەوە و دواتر کە هیچیان دەست ناکەوێت بێ ڕێزی بە بنەماڵەکانیان دەکەن و بە قسەی نەشیاو و هەڕەشە و گوڕەشە ئاوایی کولیچ بەجێ دێڵن.

سەرچاوەکە باسی لەوە کرد، هەتا ئێستا دیار نییە ئاخۆ ئەو هێزە بۆچی و بە چ هۆکارێک ئەو هێرشەی کردە سەر ئەو ماڵانە و مەبەستیان لە پشکنینی بێ بەڵگەی ئەو مالانە چ بووە؟!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *