چاونیوز: ڕۆژی یەک شەممە ٣٠ی سەرماوەزی ١٣٩٩، مێرمنداڵێك بە ناوی محەمەد وەیسی ١٢ ساڵ کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی جۆجاری سەر بە شاری سەلاسی باوجانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەم مێرمنداڵە نەزانراوە کە بە ڕێگای خۆهەڵاوەسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێگای ئاماژەیە کە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەوە دەهەمین کەسە کە لە کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە کە لەم ١٠ کەسە چواریان ژن(کچ) بوونە و ٦ کەسیش پیاو بوونە. ٥ کەس لەو دەکەسە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.