چاونیوز: دوو هاونیشتمانی دەڤەری ورمێ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بە پێی هەواڵی چاونیوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو برای خەڵکی ئاوایی دزەی مەرگەوەڕ بەناوەکانی شوکر و کامیل جەباروەند لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەرە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
هەتا ئێستا ئاشکرا نییە ئەو دوو برایە لە کوێ ڕاگیراون و هۆکاری قۆڵبەست کردنیان چییە؟!