۵ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (١٦) شاروخ حەسەنزادە

چاونیوز: درێژەی بەشی پازدە…

دادپەروەری و قازانجەکانی
لە ڕاستیدا دەتوانین ئەم بیرۆکەیە بە لێکدراوی دوو بنەواشە(اصل) بزانین: یەکەمیان خودی قازانجەکە و خێر لێکردنی و ئەوەی تر شێوازی دابەش کردنی بەرانبەر و دادپەروەرانەی خێر و قازانج، بەیارمەتی ئەم دوو بنەواشەەیە دەتوانین ڕێسا و ئەرکە ئاکارییەکانی خۆمان خۆیا بکەین.
بنەواشەی قازانج
ڕێسا، ڕەوشتێکی ئاکارییە کە لە ژیانی بنیاما کاریگەرییەکی ئەرێنی هەیە. هەر یاسا و ڕێسایەک کە بچووکترین پێوەندی بۆ ژیانی ئینسان نەبێ و لە وەدەستهێنانی خێروبیری و دژایەتی دەگەڵ شەڕوفەڕ ڕۆڵ نەگێڕێ، بایەخی ئاکاری نییە، چوونکە ئەوە ئاکارە کە بۆ مرۆڤ دەبێت نەک مرۆڤ بۆ ئاکار، کەوابوو ناتوانین بنچینەی قازانج وەک لایەنی باش و خراپ، ڕاست و ناڕاست و ئەرکە ئاکارییەکان بە گشتی لەبەرچاو نەگرین و وەک بنەواشەیەک هیچ نەخشێکی بۆ بەڕەوا نەزانین. بەڵام خودی قازانج بنەواشە و بنچینەیی نییە بەڵکوو لە ڕاستیدا بنەمای سەرەتاییتر کە چاکەکارییە بەشێوەیەکی فەڕزکراو و واجب دێتە گۆڕ، چوونکە ڕاکێشانی خێر و دەڵەک کردنی(رفع) زەرەر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەبێ کاری چاکە بکەین و خۆمان لە زەرەر گەیاندن بەدوور بگرین.
بنەواشەی دادپەروەری
هەروەک لە بەشەکانی پێشوو باسمان کرد، قازانج بە تەنیا ناتوانێ پێوانەی ئاکاری بوون بێ و، دادپەروەری و چۆنیەتی دابەشکردنی خێریش بەهەمان شیوە. چاکە و خاسە لە بنچینەییەکانی ڕێسای سەرەکییە و بەبێ ئەمانە ناتوانین ئەرکە ئاکارییەکانمان دیاری بکەین، بنەواشەی دادپەروەری، ڕێنوێنی چۆنیەتی دابەشکاری ئەو قازانج و خێرەیە کە بە هۆکاری شوێنکەوتوویی ئەو ڕێسایانە و ئەنجام دانی ئاکاری تایبەت دەگوورێ.
بەڵام ئەوەیکە چتۆ بە یارمەتی ئەم دوو ڕێسایە دەتوانین مافەکانی مرۆڤ بە ڕوانینی ئاکاری، سەلمێنراو و بەبەڵگە بکەین؟ لەسەر چۆنیەتی دابەشکاری خێر و قازانج کامە پێناسەمان لا ڕاست و پەسندە؟ دەبێ بزانین سێ جۆر پێناسە لە دادپەروەری هەیە:
١.دابەشکردنی بەپێی ڕەوایی و شیاوبوون: بەپێی ئەم پێناسەیە، ڕەنگبێ شیاوبوون بەهۆکاری زانایی و تایبەتمەندییەکای باشی ئەخلاقی، خوێن، ڕەگەز، چینی کۆمەڵایەتی و هەبوونی ئۆلی تایبەت پێناسە بکرێ، ئەگە شیاو بوون ئاوا پێناسە بکرێ بنەمایەک بۆ مافەکانی مرۆڤ دابین ناکات. چوونکە دانی ئیمتیاز لەسەر بنەمای خوێن، ڕەگەز، چینی کۆمەڵایەتی و سامان، هەڵاواردن و نابەرانبەری بەدوادا دێت و بە ئاشکرا بەپێچەوانەی ڕێساکانی مافی مرۆڤە، دانی هەڤیازی بەم شێوازە بێ ئاکاری بەرهەم دێنیت بەڵام دابەشکاری بە مۆدێلی شیاوبوون دەبێتە پێوانەیەکی گشتی بەبێ هەڵاواردن و هەموو ئەو خاڵە نەرێنیاینەی باسمان کرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *