۹ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوری ناوچەی نەوسوود

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەز ۱۳۹۹ ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئاکام دا دو کۆڵبەر بە ناوەکانی ڕەزا یوسفی خەلکی ئاوایی کۆرەرەی نسار سەر بە شاری کامیاران و ئۆمێد ڕەحیمی خەڵکی شاری جوانرۆ بە سەختی بریندار بوون.
ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ چارە سەری پزشکی ڕەوانە نەخوشخانەی شاری پاوە کراون.

شایانی باسە کە، ڕۆژی سێ شەممە ٤ی سەرماوەزی ۱۳۹۹، هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە هەر لە سنووری ناوچەی نەوسوود تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردبوو کە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی داریووش ولدبیگی خەڵکی ئاوایی نوریاو سەر بە شاری پاوە بە سەختی بریندار ببوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *