۹ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئازادی مەرجداری سێ هاونیشتمانی کورد

چاونیوز: سێ هاونیشتمانی خەڵکی بۆکان و سەوڵاوا بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازدا کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٣٩٩، دوو هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی دێوەزناو سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی سامان ئەسەد حەکیم و موحەمەد شەفیع زادە بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

ئەم دوو هاونیشتمانییە رۆژی یەک شەممە ١١ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە هۆکاری ناڕوون لە ماڵی خۆیان، بە بێ بەڵگەی دادگا دەستبەسەر دەکرێن و پاشان بۆ گرتنگەی ئەو ئیدارەیە لە شاری مەریوان دەگوازرێنەوە.

لەلایەکی دیکەوە، هەر ئەو ڕۆژە، هاونیشتمانییەکی دیکەی کورد بە ناوی “ئیسماعیل عەلی‌پەروەری” خەڵکی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی گەلاوێژ ئیسماعیلیان قۆڵبەست کردبوو و وەک دەگوترێ تۆمەتی وەپاڵدراوی ناوبراو چالاکی مەزهەبی ڕاگەیەندراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *