۹ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەقز قۆڵبەست کرا

چاونیوز: ڕۆژی دووشەمە ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٩، دوای ئەوەیکە هاونیشتمانییەکی کورد بەناوی “ئەحمەد محەممەدی” خەڵکی ئاوایی وزمانە سەر بە شاری سەقز لەلایەن دادگای شاری سەقزەوە بانگهێشت دەکرێ، دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی سنە دەگوازرێتەوە.

سەرچاویەک بە چاونیوزی ڕاگەیاند، دادگای ئینقلابی سەقز کاک ئەحمەد بانگ دەکا و دوای لێپرسینەوەیەکی یەک دوو کاتژمێری بە تۆمەتی هاوکاری حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی قۆڵبەست و هەر لەوێوە بۆ زیندانی سنە دەگوازرێتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە بوترێ، کاک ئەحمەد پێشتر سەرقاڵی کۆڵبەری بووە و تەنانەت جارێکیش بریندار کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *