۹ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

مەحکووم کرانی دوو کەس لە کوردستان بە ٩٦ مانگ زیندان

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی کورد لەلایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە هەشت ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی یەک شەممە ٢ی سەرماوەزی ١٣٩٩، مورتەزا حەق بەیان ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سنە لەلایەن دادگای شۆرشی ئەو شارەوە سێ ساڵ حوکمی زیندانی هەڵپەسێراوی بەسەردا سەپا.

مورتەزا حەق بەیان خاوەن کەناڵی تێلگرامی “اعمک” کە پێشتر چەندین بەڵگەی گەندەڵی و زانیاری وردی لەسەر بەرپرسان ئاشکرا کردبوو بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی بەڵگەی حکومەتی” هەروەها “درۆ و بوختان و دەلەسەی هەڵبەستراو” ئەو حوکمەی بەسەردا سەپاوە.
ناوبراو لە ڕێکەوتی ٣ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو(١٣٩٨) دەسبەسەر و دواجرا بە بارمتەی ٢٠٠ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو.

لەلایەکی دیکەشەوە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، کەسێک بەناوی خالید زەمانی خەڵکی کامیاران لەلایەن دادگای شۆرشی ساری سنە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

خالید زەمانی لە مانگی خاکەلێوەی ٩٨ دەسبەسەر کرابوو و دوای پێنج مانگ ڕاگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران بە دانانی بارمتە هەتا دادگایی کردنی ئازاد کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *