۹ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

زیندانییەکی سیاسی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا

چاونیوز: هەژار عەباسی بەدانانی بارمتە هەتا کاتی دادگایی کردنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی بۆکان ئازاد کرا.

هەژار عەباسی خەڵکی میاندواوە و زستانی ساڵی رابردوو وێرای سێ کەسی دیکە بەناوەکانی جەماڵ یوسفی، حوسێن ئیبراهیم حەمزە و مەنسوور شارەبان بە تۆمەتی هاوکاری دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کرابوون و دوای لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعات بەبێ دادگایی کردن بۆ بەندیخانەی بۆکان گوازرابۆوە و هەتا ئەوکات بەشێوەی مەرجدار ئازاد کرا لە چارەنووسیکی نادیار دابوو.

هەژار ساڵی ١٣٩٥یش نزیک ساڵێک گیرابوو و دواتر ئازاد کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *