۹ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

مردنی گوماناوی سەربازێکی کورد

چاونیوز: سەربازێکی کورد خەڵکی پیرانشار بە هۆکارێکی نادیار گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەزی ١٣٩٩، سەربازێک بەناوی سەعدوون قۆرقچی کوڕی ئەسعەد خەڵکی ئاوایی گپڵەسەن سەر بە شاری پیرانشار کە لە شاری جیرۆفتی کرمان سەرقاڵی سەربازی بوو بەهۆکارێکی ناڕوون گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەیەکی نزیک لەم بارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند، بنەماڵەی سەعدوون قۆرقچی سەربازی کۆچ کردوو هیچ شتێک نادرکێنن و وەک ئەوە وایە کە هەڕەشەیان لێ کرابێ، بەشێک لە خزمانی باس لەوە دەکەن کە ناوبراو خۆی کوشتبێ بەڵام گومانی ئەوە هەیە بە هۆکاری نادیار ئەو سەربازە کوردە کوژرابێ.

جێگای ئاماژەیە کە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر سەربازێک بەناوی عەلیڕەزا ڕەزاوەند لە تیپی ٣٢٨ی مەریوان بەهۆی خۆکوژییەوە گیانی لەدەست دا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *