چاونیوز: لە درێژەی دەسبەسەر کردنەکان لە پیرانشار دوو هاونیشتمانی دیکە لەو ناوچەیە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، شەوی ڕابردوو ۲۸ی گەڵاڕێزانی ۹۹ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هەڵیان کوتایە سەر ئاوایی چیانە سەر بە شاری پیرانشار و دوو کەس بەناوەکانی زاهیر پەسوپیش و براکەی بەناوی فاروق پەسوپیش دەسبەسەر دەکرین و بۆشوێنێکی نادیار دەگوازرێنەوە.
لەماوەی سێ ڕۆژدا ئەوە هەشتەمین هاونیشتمانی پیرانشارین کە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەگیرێن و دیار نییە تۆمەتی وەپاڵدراویان چییە؟!
ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەریش، شەش کەس بەناوەکانی نەجمەدین سوخەنوەر، شۆرش عەبدوڵڵانژاد، سەلاح ئاجی و ڕەحمان ئاجی خەڵکی ئاوایی گەرگولی سەرێ هەروەها دوو کەسی دیکەی خەڵکی شیناوێ سەر بە شاری پیرانشار بە ناوەکانی عەلی جۆڵا و سمایل حاجی عەبدوڵڵا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.