۱ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سێ هاونیشتمانی کورد دەسبەسەر کران

چاونیوز: سێ هاونیشتمانی کوردی خەڵکی سونقوڕوکولیایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە قۆڵبەست کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەر سێ هاونیشتمانی خەڵکی سونقوڕوکولیایی بەناوەکانی سەعید سەمیمی، کەسرا بەنی عامریان و سەعید ئەسغەری لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە قۆڵبەست کران.

ئەو هاونیشتمانیانە پێشتریش لە ساڵی ١٣٩٦ گیرابوون و لە لقی ٢٨ی دادگەی ئینقلابی تاران بە تۆمەتی هاوکاری دەگەڵ “موجاهیدینی خەڵق” هەرکام ٥ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپابوو و دواتر ئەو حوکمە لەلایەن قازی زەرگەر بەرپرسی لقی ٣٦ی دادگای شۆرش بێ کەموزیاد پەسند کرابوو و دەبێ ئەو حوکمە بکێشن.

بەپێی هەواڵەکان، ئەو سێ کەسە دوای لێپرسینەوەیەکی چەند کاتژمێری ڕاستەوخۆ بۆ زیندانی ئێڤین لا تاران گوازرانەوە.

هەروەها باس لەوەش کراوە کە، کەسرا بەنی عامریان تووشی سەرەتانی خوێن بووە و شەمی دەرمانیشی بۆ کراوە، بەڵام بێ گوێ دان بەم نەخۆشییە ڕەوانەی زیندان کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *