۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو کاسبکاریکەی کورد بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران

بەهۆی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی دوو کاسبکاری دیکەی کورد لە بانە و سەقز گیانیان لە دەست‌دا.

ماڵپەڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ۲۳ی خاکەلێوە تەقەیان لە ماشێنی ئازاد مەحموودی، کاسبکارێکی خەڵکی “جی چۆران” کردوەو کوشتوویانە.

لە ڕووداوێکی دیکەش‌دا هێزە چەکدارەکانی شاری سەقز تەقەیان لە ئوتومبیلی کاسبکارێک بەناوی عەتا حوسێنی کردوەوکوشتوویانە.

لەو رووداوەدا سەرنشینێکی دیکەی نێو ئوتومبیلەکە بریندار بووە.

کوژرانی دوو کاسبکاری ناوچەیەک لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە حاڵێک دایە کە ساڵی رابردوو هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ کوردستان لانیکەم ۵۲ کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشت و ۳۶ که‌سیان بریندار کرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *