۲۱ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو برای کۆڵبەر لە سنووری شاری ورمێ کوژران و بریندار بوون

چاونیوز: دوو برای کۆڵبەری خەڵکی دەڤەری ورمێ، لە سەر سنووری نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی تورک تەقەیان لێدەکرێ، برایەک گیانی لەدەست دەدا و برایەکی دیکەش بە سەختی بریندار کراوە.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، دوو برای کاسبکاری کورد بە ناوەکانی موسلیم و موسلیح خەڵکی ئاوایی کووران لە دەڤەری سێرۆ سەر بە باژێری ورمێ دەکرێنە ئامانجی فیشەکی بە ئانقەستی هێزە نیزامییەکانی حکومەتی تورکیە و هەر لەجێدا موسلیح کۆتایی بە ژیانی دێ و موسلمیش بە سەختی بریندار دەکرێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *