۲۱ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سێ هاونیشتمانی خەڵکی دیواندەڕە دەسبەسەر کران

چاونیوز: سێ هاونیشتمانی خەڵکی ناوچەکانی دیواندەڕە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، چەند کەس بە جلوبەرگی کەسی بە ماشێنێکی جۆری سەمەند(ڕەنگ سپی) لە شەقامی ١٦میتری لەکاتێکدا ئەیوب ئاقا ڕزایی بە دووچەرخە بەوێدا تێدەپەڕی هێرشی دەکەنە سەر و دە ماشێنێی داوێن و دەگەڵ خۆیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕایدەگوازن.

ئەیوب ئاقا ڕزایی خەڵکی دیواندەڕە و چالاکی ژینگەیی و ئەندامی شاخەوانی ئەو شارەیە.

لەلایەکی دیکەوە هەر لە شاری دیواندەڕە، ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەر، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوو کەس بە ناوەکانی حەبیبوڵای کازمی خەڵکی ئاوایی دۆزەخەرە و ئیدریس وەیسی خەڵکی ئاوایی قەڵاولیانە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازنەوە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە تۆمەتی وەپاڵ دراوی ئەو سێ هاونیشتمانییەی خەڵکی ناوچەکانی دیواندەڕە، پێوەندی دەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامییە.
وێنە: ئەیوب ئاقاڕزایی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *