۲۱ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

نیگار مەسعوودی وێنەرگر و دەرهێنەری فیلمی بەڵگەیی لە تاران دەسبەسەر کرا

چاونیوز: نیگار مەسعوودی وێنەرگر و دەرهێنەری فیلمی بەڵگەیی لە تاران، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نەزانراو ڕاگوازرا.

بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٨ی زەخەڵوەری ١٣٩٩، نیگار مەسعوودی ٣٥ ساڵە کارناسی باڵای توێژینەوەی هونەر، لە ماڵی باوکی لە تاران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نەزانراو ڕاگوێزرا.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی گرتنی ناوبرا، وێڕای گەڕان و پشکنینی ماڵەکەیان هەندێک کەلوپەلی کەسی نیگاریش دەگەڵ خۆیان دەبەن.

نیگار مەسعوودی ئەندامی ئەنجوومەنی وێنەرگرانی ئێران و براوەی خەڵاتی وێنەی دەستەی داوەران لە ساڵی ١٣٩١ یە، هەروەها چەندین جار پیشانگای وێنەیی لە دەرەوەی وڵاتی ئێران و لە تاران و باقی شارەکانی ئێران بەڕێوەبردووە.
یەکێک لە کەڵکەڵەکانی سەرەکی ئەو هونەرمەندە، بەداوداچوون بۆ کەیسی ئەو ژنانە بووە کە بووتنە قوربانی تیزاب پێداکردن و لەم بوارەوە بەشێوەی جۆراوجۆر ناڕەزایەتی و چالاکیگەلێکی زۆری بەڕێوەبردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *