۱ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری شارەکانی بانە و نەوسوود

چاونیوز: دوو کۆڵبەر لە سنووری شارەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کران.

بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕەزبەرەی ١٣٩٩، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری بانە(هەنگەژالە) تەقە لە کاروانی کۆڵبەران دەکەن و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی ٣٢ ساڵە بە ناوی رەحیم ئیرەجی خەڵکی دەڤەری سەقز فیشەک وەبەر چۆکی دەکەوێ و بە توندی بریندار دەبێ.
سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە ڕایگەیاند کە، ڕەوشی ڕەحیم ئێستا لە نەخۆشخانەی بانە جێگیرە و کاری دەرمانی لەسەر کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ٤ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی سوهەیب خەڵکی ئاواییەکی ناوچەی نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووری بریندار کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *