۱ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لاوێکی خەڵکی پیرانشار دەسبەسەر کرا

چاونیوز: لاوێکی ٢٥ ساڵەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا.

بەپێێ هەواڵی چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانان ١٣٩٩، لاوێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “سەردار مینە‌پوور”، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ گرتنگەی ئەو هێزە ئەمنییەتییە بردراوە.

سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، سەردار بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” دەسبەسەر کراوە و هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ وڵام ماوەتەوە و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەردەستدا، نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *