۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو برا لە ناوچەی مهاباد دەسبەسەر کران

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٩، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد دوو برا بەناوەکانی”سامان و سالار غەزالی” دانیشتووی ئاوایی بەیرەم-ی سەربە شاری مهابادیان دەسبەسەر کردووە.

سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە کە، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرش دەکەنە سەر ماڵی ئەو دووبرایە و دوای پشکنین و گەڕانێکی زۆر هیندێک کەرەسەی کەسی ئەو برایانەش دەگەڵ خۆیان دەبەن.
بە تێپەڕینی دە ڕۆژ لە دەسبەسەر کرانی سامان و سالار هەتا ئێستا چارەنووسی ئەو دوو برایە ڕوون نەبۆتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *