۲ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خۆکوژی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ و مەرگی کرێکارێکی لاو

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩، کچێکی مێرمناڵی خەڵکی حەسەناوای شاری سنە بە ناوی بەهار سەیفی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوەیەک لە سنە باسی لەوە کرد کە گۆیا، ئەو کچە بە هۆکاری کێشە و گرفتی بنەماڵەییەوە هەروەها هەژاری و بێ دەرەتانی دەستی داوەتە خۆکوژی.

لەلایەکی دیکەوە و لە هەمان ڕۆژدا، کرێکارێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ” ڕەسووڵ سوڵتانی” کوڕی عوسمان لەکاتی ڕنینی میوە لە باغەکانی نزیک کۆخانی سەر بە میاندواو بەردەبێتەوە و هەرلەوێ گیانی لەدەست دەدات. ڕەسووڵ سوڵتانی خێزاندارە و خاوەن کوڕێکی دوو سێ ساڵانەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *