چاونیوز: ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە: “کۆمەڵگای جیهانی دەبێت هەموو هێز و توانای خۆی بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی سزای تۆقێنەری بڕینی قامکی دەستی چوار زیندانی لە گرتووخانەی ورمێ، بە کار بهێنێت.هادی ڕۆستەمی تەمەن (٣٣ ساڵ)، مەهدی شەریفیان تەمەن (٣٧ ساڵ)، مەهدی شاهیوەند تەمەن (٤٢ساڵ) و کەسرا کەرەمی تەمەن (٤٠ ساڵ) پاش دادگایەکی نادادپەروەرانە و بە “دانپێنانی زۆرەملێ” بە دزیکردن؛ مەحکووم کراون”.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی هەروەها دەڵێت: “بڕینی ئەندامی جەستە دەستدرێژیەکی نەشیاو بە کەرامەتی مرۆڤ و بەڵگەی سەلمێنەری ئەشکەنجەکردنە کە لە یاسا نێونەتەوەییەکان تاوان بە ئەژمار دێت”.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەەیی پێداگری کردووە بەرپرسانی دادستانی و قەزایی کە تاوانبارانی وەها ئەشکەنجەیەکن، دەبێت بزانن کە دەتوان ئەوان بەپێی یاسای کەیفەریی نێونەتەوەیی لێپرسێنەوە و دادگایی جینایی بکرێن.
حوکمی “قڕتاندنی چوار قامکی دەستی ڕاستی” سێ زیندانی بە تۆمەتی “دزیـ”ـکردن لە زیندانی ورمێ، لەلایەن لقی ١٣ی دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست و ئەو حوکمی بۆ جێبەجێکردنی ڕەوانەی نووسینگەی بەڕێوەبەریی تاوانەکانی دادگوستەریی ورمێ کراوە.