پڕۆفایلی ئەیوب ئەسەدی، زیندانیانی سیاسیی کورد
ئەیوب ئەسەدی لە ڕێكەوتی ۲۵‌ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۰ وێڕای محەممەدحوسێن ڕەزایی لە لایەن هێزەكانی سپای پاسدارانەوە لە دەوروبەری ئاوایی “بۆڕیەر” سەر بە شاری سەوڵاوا دەستبەسەر كرا.
ناوبراو پاش چەند مانگ دەستبەسەركران لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعات لە دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆكایەتیی قازی بابایی بە تۆمەتی “هاوكاری كردنی یەكێك لە حیزبە كوردییەكان” حوكمی ۲۰ ساڵ زیندان‌و دوور خرانەوە بۆ زیندانی كاشمەری بەسەردا سەپێندرا.
ئەم زیندانییە سیاسییە ڕۆژی ۲۸‌ی خاكەلێوەی ساڵی ۱۳۹۲ لە لایەن ناوەندی جێبەجێ كرانی حوكمەكانی زیندانەوە بانگ كرا و ڕاستەوخۆ لە زیندانی ناوەندیی شاری سنەوە بۆ زیندانی كاشمەر دوور خرایەوە.
ئه‌یوب ئه‌سه‌دی ماوه‌ی ۶ ساڵه له زیندان چاوه‌ڕوانه مه‌ره‌خه‌سیی ده‌رمانیی بدرێتێ. ئه‌و نه‌خۆشیی ئاسم‌و گورچیله‌ی هه‌یه‌و هه‌روه‌ها بینایی چاوی چه‌پی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له ده‌ست داوه؛ که‌چی به‌و حاڵه‌ش له مافی پێڕاگه‌یشتنی پزیشکی بێبه‌ش کراوه.
بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ده‌ڵێن ته‌نیا داوایان ئه‌وه‌یه کوڕه‌که‌یان مهرهخهسییهکی بدرێتێ. دایک‌و باوکی پیری ئه‌یوب ئه‌سه‌دی به‌هۆی نهخۆشیو په‌ککه‌وته‌یی‌و دووریی ڕێگای مه‌ریوان هه‌تا کاشمه‌ر زیاتر له سێ ساڵه چاویان پێی نه‌که‌وتوه‌و ئه‌ندامانی دیکه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌شی که چه‌ند جارێک‌و بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م چاویان پێی که‌وتوه، مه‌ئموور له ته‌نیشتیان دانیشتووه‌و ناچارکراون به فارسی له‌گه‌ڵ ناوبراو بدوێن.