۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەر کردنی دوو هاونیشتمانی خەڵکی بۆکان

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەرسەر کران.

بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی واحید ئیبراهیمیان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات دەگوازرێتەوە.
واحید ئیبراهیمیان وەرزشکاری ڕشتەی کیک بۆکسینگە و چەندین خەڵات و میداڵی لە ئاستی ئێران وەدەست هێناوە.

لەلایەکی تر، ڕۆژی ٢٣ی گەلاوێژی ١٣٩٩، کەسێکی تر بە ناوی فواد محەمەدپوور خەڵکی ئاوایی ئالیکەندی شاری بۆکان خاوەن بڕوانامەی کارناسی لە بەشی ژمێریاری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەگیرێ و دوای چەندین ڕۆژ لەدەسبەسەرکرانی هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە و نازانرێ بۆچی گیراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *