۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لە ئاکام کەمینی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە ناوچەی ئورمیە، کۆڵبەرێک بریندار و سێ کۆڵبەری دیکە دەسبەسەر دکرێن

چاونیوز: لە ئاکام کەمینی هێزە چەکدارەکانی هەنگی سنووری ئێران لە ناوچەی ئورمیە، کۆڵبەرێک بریندار و سێ کۆڵبەری دیکە دەسبەسەر دکرێن.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٩٩، دەستەیەک لە کۆڵبەرانی ناوچەی سنووری ئورمیە دەکەونە کەمینی هێزە نیزامییەکانی هەنگی مەرزی و لە ئاکام تەقەی ئەو هێزانە کۆڵبەرێک بە ناوی سەلمان مەحموودیان خەڵکی دەڤەری مەرگەوەڕ بریندار دەبێ.

بەپێی هەواڵەکان، لەم کەمین و تەقە کردنەدا، سێ کۆڵبەری تر بە ناوەکانی پەرویز محەمەدی، جەعفەر محەمەدی و سامی محەمەدی خەڵکی ئاوایی باوانی مەرگەوەڕ لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەسبەسەر دەکرێن و بۆ گرتنگەی هێزی ئینتزامی دەگوازرێنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *