۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بە هۆی تەقەی هێزەکانی رژیم دوو کاسبکاری کورد کوژران

چاونیوز: بە هۆی تەقەی هێزەکانی رژیم دوو کاسبکاری کورد لە نزیک زەنجان کوژران

بە پێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی یەکشەمە ۲٦ ی گەلاوێژی ۱۳۹۹ی، هێزە چەکدارەکانی رژیم تەقەیان لە ئوتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کردووە و لە ئاکامدا کاسبکارێک بە ناوی عەلی ئەشرەفیان هەر لە جێدا گیانی لە دەستداوە و کاسبکارێکی دیکە بەناوی باران باشام بە توندی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی زەنجان ڕاگوازراوە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەمڕۆ ٢٧ی گەلاوێژ باران باشامیش لەبەر سەختی برینەکانی، گیانی خۆی لەدەست داوە.

ئەو دوو کاسبکارە کوردە خەڵکی ئاوایی یولاگڵدی سەر بەشاری شووت بوونە.(وێنە: باران باشام)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *