۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرسەلان یاسینی بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لەسێدارە درا

چاونیوز: حوکمی ئێعدامی ئەرسەلان یاسینی لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، کازێوەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٣٩٩، حوکمی ئێعدامی هاونیشتمانییەکی خەڵکی نەغەدە بەناوی “ئەرسەلان یاسینی” لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کرا.
ئەرسەلان ١٢ ساڵ پێش کاتێک کە تەنیا ٢٠ساڵە بووە نەنک و باپیری خۆی کوشتبوو و هەر زوو بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست حوکمی ئێعدامی بەسەر داسەپاوە.

چاونیوز ڕۆژێک پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، ئەرسەلان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوەتەوە و ئەگەری سێدارەدانی هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *