۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

گیان لەدەست دانی کرێکارێکی وەرزێر لە ناوچەی شنۆ

چاونیوز: کرێکارێکی خەڵکی دەڤەری شاری شنۆ بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆر گیانی خۆی لەدەست دا.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩، کرێکارێکی وەرزێر خەڵکی ئاوایی دڕوو سەر بە شاری شنۆ بە ناوی عوسمان ڕەحیم زادەگان بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆر گیانی خۆی لەدەست دا.

سەرچاوەیەک لەمبارەیەوە گوتی: عوسمان سەرقاڵی کار کردبوون لەسەر زەوی و زار بوو، بەداخەوە لەبەر شوێنی تەلان و ڕژدی کارەکەی تراکتۆرەکەی هەڵدێرا و بۆخۆشی گیانی لەدەست دا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *