۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئیزنی مرەخەسی بە زیندانییەکی سیاسی لە بەندیخانەی تەورێز درا

چاونیوز: زیندانییەکی سیاسی خەڵکت دەڤەری شاری شنۆ بە دانانی بارمتە لە زیندانی تەورێزەوە مرەخەسی پێدرا

بەپێێ هەواڵی چاونیوز، زیندانیی سیاسی ئالان بەنگینی خەڵکی ئاوایی کانی ڕەشی سەربە شاری شنۆ بە دانانی بارمتە لە زیندانی تەورێز مرەخەسییەکی پێدرا و گەڕایەوە شوێنی لەدایک بوونی خۆی.

ئالان بەنگینی سەرەتای مانگی بانەمەڕ وێڕای دوو هاوڕێ و جیرانی خۆی کە پێکەوەش سەرباز بوونە دەگیرێن و دواتر یەحیا ئیبراهیمی و یوسف ئیبراهیم زادە ئازاد دەکرێن و ئالانیش لەلایەن دادگای نیزامی ساری تەورێز حوکمی پێنج مانگ زیندانی بەسەردا دەسەپێنن و هەر لەو شارەش دەچتە بەندیخانە.

ئەو تۆمەتەی ئالانی پێ گیرا و حوکم درا “هاوکاری دەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی” بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *