۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری ورمێ

چاونیوز: بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئێران دوو کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوون.

بە پێێ هەواڵی جاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٩٩، کۆڵبەرێک بەناوی سیراج ئەحمەدی خەڵکی ئاوایی کووران سەر بە ناوچەی سۆماوبرادۆستی ورمێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لەدەست دەدا و کۆڵبەرێکی تریش بەناوی مەخموور ئەحمەدی بە تووندی بریندار دەبێ.

مەخموور ئەحمەدی کە لەو ڕووداوەدا بریندار دەبێ خێرا خەڵکی ناوچەکە دەیگەهێنە نەخۆشخانە.

ئەو تیمەی تەقەی لەو کۆڵبەرانە کردووە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک لە سنووری ورمێ ئەو کۆڵبەرانەی داویتە بەر دەسترێژی فیشەکەکانی خۆیان.

نوێ کرایەوە…

ئەمران کەنعانی ئەو کۆڵبەرێکی ترە کە وێرای مەخموور ئەحمەدی بریندار بووە و ئێستا هەوێتی ئەو کۆڵبەرە بۆ ئێمە ڕوون بۆوە. لە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئێران کەسێکی تر بە ناوی سیراج ئەحمەدی گیانی لێ ئەستێنرا و ئەو دوو کەسەی سەرەوەش بە توندی بریندا بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *