۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

مانگرتنی دوو زیندانی ژنی بەندیخانەی ورمێ

چاونیوز:شاناز سادقی فەر و کچە ١٧ ساڵانەکەی ئایناز زارع لە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی گەلاوێژەوە لە بەندیخانەی ورمێ مانیان لە خواردن گرتووە.

بە پێێ هەواڵی چاونیوز، شاناز سادقی فەر، لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە سەپاندنی ١٥ ساڵ زیندانی لە سەرەتای مانگی گەلاوێژیش بۆ ماوەی دە ڕۆژ مانی لە خواردن گرتبوو.

ئەو هاونیشتمانییەی خەڵکی ورمێ، خەرمانانی ساڵی ڕابردوو دوای هاتنەدەر لە ڕێکخراوی “پاک” و وەرگرتنی ئەماننامە لە ئیدارەی ئیتلاعات بە سنووری بانەدا خۆی ڕادەست کردبۆوە و ماوەیەک دواتر لەلایەن لقی دووی دادگەی شۆرشی ورمێ بەسەرۆکایەتی قازی شێخلوو بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە ڕێکخراوی پاک” ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا، ناوبراو لە کاتی دادگایی دا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش ببوو، ئەوە لە حاڵێکدابوو کە ئیدارەی ئیتلاعات بەڵێنی ئازاد کردنی پێ دابوو!.

ئایناز زارع کچی شاناز تەمەن ١٧ ساڵ لەلایەن دادگەی تایبەت بە مناڵان دادگایی کراوە و هەتا ئێستا حوکمەکەی پێ نەگووتراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *