۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەڵدێرانی هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار لە تاڤگەی خەرپاپ

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار لە ڕێگای تاڤگەی خەرپاپ هەڵدێرا.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی گەلاوێژی ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار لەکاتی سەردانی کردنی ناوچەی خەرپاپ هەڵدەدێرێ و بۆ ماوەیەک بێ سەر دەبێ.

سەرچاوەیەک لە پیرانشار بە چاونیوزی راگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاونیشتمانییەکی پیرانشاری بە ناوی ئەحمەد سەعیدی دوای ئەوەیکە لە سەر ڕێگای تاڤگەی خەرپاپ هەڵدەدێرێ، دوای چوار کاتژمێر گەڕان دەیینرێتەوە و خێرا بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە دەیگوازنەوە.

ئەو سەرچاوەیە گوتی،ئەحمەد سەعیدی تەمەن ٤٦ ساڵانەیە و، دەست و لاقێکی شکاوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی پیرانشار لە ژێر چاوەدێری دایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *