۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوای بە میدیایی کردنی دەسبەسەرکرانی، خدر عەزیزی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

چاونیوز: دوای بە میدیایی کردنی دەسبەسەرکرانی، خدر عەزیزی خەڵکی ناوچەی سەردەشت بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بە پێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٣٩٩، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “خدر عەزیزی” خەڵکی گوندی “بێورانی خوارێ” سەر بە شاری سەردەشت دوای ئەوەیکە بە نهێی راگیرابوو و تەنانەت بنەماڵەکەشی هیچ زانیارییەکیان لەسەر چۆنیەتی و شوێنی راگرتنەکەی نەبوو، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

خدر عەزیزی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژ، بە بێ بەڵگەی قەزایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە “پەیوەندیی تەلەفوونی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەسپێراگەیشتن بە پاڕێزەر” بێبەری بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *