۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

گیان ‌لەدەست‌ دانی کرێکارێکی خەڵکی سەقز

چاونیوز: کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز لە کاتی کار کردن لە یەکێک لە کوورەخانەکان گیانی لەدەست دا.

بە پێێ هەواڵی چاونیوز، ئەمڕۆ دووشەمە ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٩، لاوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “سەلاح عەلی‌زادە” کە لەگەڵ بنەماڵەکەی لە یەکێک لە کوورەخانەکانی بناو خەریکی کار بوو، بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا.

جێی ئاماژەیە ناوبراو خێزاندار و خاوەنی یەک منداڵ بووە و، بە هۆی برق‌گرتوویی لە شوێنی کارەکەی گیانی لەدەست داوە.

شایانی باسە دۆخی خراپی ئابووری، بێکاری و نەبوونی هەلی کار، ساڵانە بەشێکی زۆر لە بنەماڵەکان ناچار دەکا بۆ کارکردن ڕوو بکەنە کارگە و کوورەخانەکان لە پارێزگاکانی تری ئێران و، جیا لەوەی کارەکانیان سەخت و تاقەت‌پڕووکێنن، هەمیشە مەترسیی ڕووداوی کاریشیان لە سەرە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *