۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چالاکێکی مەدەنی کرێکاریی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ بانگ کرا

چاونیوز: چالاکێکی مەدەنی کرێکاری لە شاری شنۆ بۆ ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، رۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٣٩٩، چالاکێکی مەدەنی کرێکاری شاری شنۆ بەناوی “حوسێن پیرۆتی” خەڵکی ئاوایی حەسەن نووران، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگ کرا و لێپرسینەوەی لێکراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی حوسێن پیرۆتی بە چاونیوزی ڕاگەیاندووە: لێپێچەران پێیان گوتووە کە سەرجەم قسە و پەیامی مۆبایلەکەیان کۆنترۆڵ کردووە و هەمووی شتی لەسەر دەزانن! ئەویش وڵامی داوەتە هیچ لەو تۆمەتانەی قبووڵ نییە و ئەو هیچ کار یان چالاکێیەکی نایاسایی نەکردووە و هیچ شتێکی لێ قبووڵ نەکردوون و دانی بەو تۆمەتانە دانەناوە.

دواتر پێیان گوتووە ئەو پەڕە واژۆ بکە و دەبێ بەڵێن بدەی هیچ چالاکییەک بە دژی ڕێژیم نەکەی، هەمیسان کاک حوسێن بە دژیان وەستاویتەوە و پێی ڕاگەیاندوون هیچ شتێک واژۆ ناکەم چوونکە هیچم دەباران دا نییە. لە ئاکام دا ئیتلاعاتییەکان دوای چەند دەمژمێر(لای پاشنیوەڕۆ) ئازادیان کردووە.

شایانی باسە کە حوسێن پیرۆتی ئەندامی گروپی شاخەوانی “پێشرەو”ی شنۆیە هەروەها ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتی دان بە دامەزراوە کرێکارییەکانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *